:ئەرکەکان خزمەتکردنى کڕیارەکانى ئێستا، بەدەستهێنانى ئۆردەر، بەدەستهێنانى کڕیارى نوێ لە ڕێگەى پلان و ڕێکخستنى خشتەى کارى ڕۆژانە بۆ پەیوەندى کردن یان سەردانى کردنى کڕیارەکانى ئێستا یان ئەو شوێنانەى دەکرێت ببنە کڕیاڕى نوێ. گۆڕینى ناوەڕۆک و شێوازى گەیاندن و قسەکردن و پێشکەش کردنى فرۆشتن بۆ کڕیار لە ڕێگەى لێکۆڵینەوە و دیراسەکردنى شوێنە جیاوازەکان. کۆکردنەوە و تەرکیزکردنى هەوڵەکانى فرۆشتن لە ڕێگەى دیراسەکردن لەسەر بازرگانەکانى ئێستا و داهاتوو. پێشکەش کردنى ئۆردەرەکان بە گەڕانەوە بۆ لیستى نرخەکان و زانیارى لەسەر بابەتەکان. زانیارى بەردەوام دەبەخشێت بە دەستەى بەڕێوەبردن لە ڕێگەى پێشکەش کردنى چالاکیەکان و ڕاپۆرتى ئەنجامەکان، بۆ نموونە وەک پەیوەندى ڕۆژانە و ڕاپۆرتى سەردانیەکان، پلانى سەردانیەکانى هەفتانە، شیکارى ناوچەیی مانگانە و ساڵانە. چاودێریکردنى ڕکابەرەکان لە ڕێگەى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر نرخ، بابەتەکان، بابەتى نوێ، خشتەى کارى گەیاندن، تەکنیکەکانى فرۆشتن. پێشنیارکردنى گۆڕانکارى لە بابەتەکاندا، خزمەتگوزارى، و یاساکان لە ڕێگەى هەڵسەنگاندنى ئەنجامەکان و پێشەکەوتنەکانى ڕکابەرەکان. چارەسەرکردنى کێشەکانى کڕیار لە ڕێگەى بەدواداچوون بۆ کێشەکان؛ دۆزینەوەى چارەسەر بۆیان؛ ئامادەکردنى ڕاپۆرت، ئامادەکردنى پێشنیار بۆ دەستەى بەڕێوەبردن. بەدەستهێنانى زانیارى تەکنیکى و پیشەیی لە ڕێگەى بەشدارى کردن لە ۆڕکشۆپى زانیارى بەخشدا؛ خوێندنەوەى بڵاوکراوەی پیشەیی؛ دامەزراندنى نێتۆرکى شەخصیی و پەیوەندى دروستکردن؛ بەشدارى کردن لە کۆمەڵگەی پیشەییدا. ئامادەکردنى ئەرشیف و ڕیکۆردى مێژوویی لە ڕێگەى تۆمارکردنى زانیارى لەسەر فرۆشى ناوچەکان و کڕیارەکان. بەشدارى کردن لە کارەکانى تیمەکەی و هەوڵدانى جدیی بۆ پێشخستنى گروپەکەى لە ڕێگەى بە دەست هێنانى ئامانجە پەیوەندیدارە پێویستەکان. :لێهاتوویەکان بەکالریۆس لە بەشى کارگێڕى کار یان بەشێکى پەیوەندیدار. ڕاهێنانى پێشکەوتووى وەرگرتبێ لەسەر فرۆشتن، بازاڕگەڕى، و کارگێڕی کار. ئەزموونى ٢ ساڵ کەمترى نەبێت لە بازاڕگەڕى و فرۆشتن. توانایەکى باش لە لێهاتوویەکانى کۆمپیتەر بە تایبەتى مایکرۆسۆفت ئێکسڵ و مایکرۆسۆفت ۆرد. هاندانى خود، ئاڕاستەکردنى خود وە ئارەزوو کردن لە پێشبڕکێ و لێهاتوو بێت لە ڕێکخستن و پەیوەندى کۆمەڵایەت. لێهاتووى زۆر لە گفتوگۆ و پەیوەندى کۆمەڵایەتى. بەڕێوەبردنى کات و چارەسەرکردنى کێشە. تواناى کارکردن بەشێوەیەکى باش لەژێر فشاردا. تواناى کارکردن لە شەفتى جیاوازدا. توانا جەستەییەکان: ئەو ئەرکانەى کە پێویستە لە بارودۆخى ئۆفیسدا بکرێت. مۆڵەتى شۆفێرى هەبێت و سەیارەى گونجاوى خۆى هەبێت بۆ کارەکەى.