- ناونیشانی کار: نوێنەری فرۆشتن – (ناو پێشانگا)
- شوێنی کارکردن: هەولێر – Erbil
- ڕەگەزی داواکراو: هەردوو ڕەگەز ، کاتی کارکردن – Full Time
- ڕۆژەکانی کارکردن: شەش (6) ڕۆژ لە هەفتەیەکدا – شەفتی ئێواران
ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گشتیيەکان:
- وەڵامی تەلەفۆن و پرسیار و داواکارییەکانی سەردانکەران بداتەوە.
- شیکردنەوە و ناساندنی کالاکانی کۆمپانیا
- مامەڵکردن بەدواداچوون لەگەڵ کێشەکانی کڕیاران.
- کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کالاکانی کۆمپانیا.
- خستەڕووی ئۆفەر و داشکاندنە تایبەتەکان.
- هەماهەنگی کردن لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری پێشانگا.
- گەیاندنی پێشنیار و سکالای کڕیاران.
- خستەڕووی بیرۆکە و پێشنیاری نوێ.
- دروستکردنی پەیوەندی و ناسینەوەی کڕیارە بەردەوامەکان (مشتری).
بواری خوێندن:
- دەرچووی کۆلێژی بێت ، باشترە دەرچووی یەکێک لەم بەشانە بێت (هەموو بەشەکانی بەڕێوەبردن و ئابووری یان – مارکێتینگ – سۆشیال میدیا – ڕاگەیاندن ، یانیش نزیک بێت لەم بەشانە.
ئەزموونی داواکراو:
- - کارخواز ئەزموونی لەنێوان (0 – 3 ) ساڵ بێت.
کارامەییە کەسییەکان:
- باوەڕ بەخۆبوونی زۆر باش بێت ،
- گوێگرتن و پەیوەندیکردن.
- هونەری مامەڵەکردن و بڕیاردان ،
- بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و داهێنان.
- ڕێکخستن و هاوسۆزی ،
- چارەسەرکردنی کێشەکان و مەترسییەکان.
کارامەییەکانی کۆمپیوتەر و زمان:
- زمانی کوردی و عەرەبی زۆر باش بێت (بەتایبەت بۆ قسەکردن) ، باشترە زمانی تریش بزانێت.
- بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بەتایبەت (Word – Excel ) بزانێت ، باشترە بەرنامەی تریش بزانێت.
چۆن پێشکەشی ئەم کارە دەکەیت:
- کارخوازان پێویستە لە Subject ی ئیمیل ناونیشانی: (Sales-Erbil 226) بنووسێت.
- کارخواز پێویستە سیڤیەکەی بە فایلی پی دی ئێف (PDF) بنێرێت بۆ ناونیشانی ئەم ئیمیلە: Sadafgroup.job4u@gmail.com
تێبینی:
- دوا بەروار بۆ پێشکەش کردنی هەڵی ئەم کارە تاوەکو ڕێکەوتی: 2022/07/09
- ووچەی جێگیر لەگەڵ ڕێژەی فرۆشتنی مانگانە هەژمار دەکرێت.
- کارخواز باشترە دەستبەجێ بتوانێت دەست بەکارکردن بکات.