پڕۆگرامی ڕاهێنان بۆ قوتابیانی زانکۆ و دەرچووانی نوێ لەم بوارانەی خوارەوە HR& Admin- Accounting- Logistics- Lawyer- Marketing& Design- Data collection- Proposal writing- #MISSIONCOMPANY رۆژەکانی کار کردن لە یەکشەمە تاوەکو پێنجشەمە لە کاتژمیر ( 9 )ی بەیانی بۆ ( 3 )ی دوای نیوەڕۆیە، ئەم پڕۆگرامی ڕاهێنانە ماوەی سێ مانگە، بڕی (300$ ) دەدرێت بە بەشداربوو بۆ هەر مانگێک. ئەو کەسانەی کە پابەند دەبن بە کات و رێنمایی کۆمپانیاو ئەو بەرپرسیاریەتیانه ی کە پێیان ڕادەسپێردرێت چانسی بەردەوام بوونیان زیاتر دەبێت :سودەکانی ئەم پرۆگرامە ١- بەشداربووان بڕوانامەی ئەزموون وەردەگرن لە کۆمپانیای مشن ەوە دوای تەواو بوونی ئەم پڕۆگرامە. ٢- کۆمپانیا هاوکاری بەشدار بووان دەکات کە ئەو پسپۆڕیە هەڵبژێرن کە خۆیان تێدا سەرکەوتوو دەبن. ٣- رێنمایی کردنی بەشدار بووان بۆ ئەوەی باشترین ئەزموونی کار وەربگرن بە هەردوو شێوازی پڕاکتیکی و شیکاری پەرەپیدانی بەهرەو تواناکانی بەشدار بووان. ٤- هاندان و پاڵپشتی کردنی بەشداربووان کە لەڕێگای پەیوەندیەکانی کۆمپانیاوە هەلی کاری گونجاو بدۆزنەوە. ٥- بەشدار بووان چانسی زیاتریان هەیە بۆ کار کردن لەگەڵ کۆمپانیا و کۆمپانیا ئۆفەری کاری گونجاو دەدات بە بەشداربووان ئەگەر بەشداربووان سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی کارەکانیان بە پی ی پێویستی کۆمپانیا.